پڕۆژه‌ی مێژووی زاره‌کی بینراو ئیش له‌سه‌ر ئامارکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌گه‌ڵ
قوربانییه‌کانی ڕژێمی به‌عس (1968-2003 ) به‌بێ گوێدانه ڕووخساری نه‌ته‌وه‌یی
و مه‌وهه‌بی و ئایدیۆاۆژی ده‌کات .
قوربانییش هه‌ر عێراقییه‌که که‌به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ڕژێمی
حیزبی به‌عسه‌وه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی و چه‌وستندنه‌وه‌و ڕاوه‌دوونان بوه
، یان به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ له‌ڕیًگای خزم و که‌س و کارییه‌وه تووشی
زیان بوه .
ده‌زگای یاده‌وه‌ری عێراق کۆشش ده‌کات بۆ متمانه‌کردن به‌تاکایه‌تی و
پیرۆزڕاگرتنی به‌هاکانی مرۆڤی عێراقی ، ئه‌مه‌ش له‌پیًناو گه‌یشتن به
دانپێدانانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌قه‌باره‌ی ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه . ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه
، گێڕانه‌وه دووای گێڕانه‌وه ، چیرۆکی عێراق به‌دوور له ئایدیۆلۆژیاوه
ده‌رده‌خه‌ن و به‌شداری ده‌که‌ن له‌کولتوری لێبوردن و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو
جۆره‌کانی توندوتیژی و سیاسه‌تی تۆڵسه‌ندنه‌وه .
ئه‌رکه‌کانی مێژووی زاره‌کی بینراو که کۆده‌قێکی هاوتا بۆ ئیش‌کردن ده‌خوازن
له‌م هه‌نگاوانه‌دا کۆده‌بنه‌وه :
-
هه‌ڵسان به
لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر لایه‌نه شاراوه‌کانی ژیانی قوربانییه‌کان
له‌هه‌موو ناوچه‌کانی عێراق
-
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی وا قه‌ربانییه‌کان پێشکه‌شیان ده‌که‌ن و
دڵنیابوون له‌ڕاستییه‌کان وه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ڕاست به‌بێ هیچ شتێک
گومانی بخاته سه‌ر .
-
تۆمارکردنی ڕاسته‌وخۆی
به‌ڵگه‌نامه‌ی قوربانییه‌کان به‌ده‌نگ و وێنه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ش
که ته‌نها ( شه‌هاده‌تێک ) له‌وانه‌یه کاتێکی زۆر له‌ئاماده‌کردن و
پێشکارییه‌کانیدا بخایه‌نێت . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که تۆمارکردن له‌وانه‌یه
چه‌ندان سه‌عات یان چه‌ندان ڕۆژ بۆ گه‌یشتن به‌شایه‌تییه‌کی ته‌واو
بخایه‌نێت .
-
هه‌وڵدان بۆ ده‌ستکه‌وتنی
به‌ڵگه‌نامه‌و وێنه‌و شته‌کانی تری قوربانی ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا
ببنه بابه‌تی مۆزه‌خانه‌ی عێراق که وا نیازه له به‌غدا دابمه‌زرێت
.
-
نووسین و
دۆکویمێنتکردنی ده‌قی شایه‌تییه‌کان و ئه‌رشیفکردنیان له‌چوارچێوه‌ی
مێتۆدۆڵۆژییه‌کی گشتی نوێ‌دا ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواری لێکۆڵینه‌وه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌ک
بن له سه‌رچاوه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی .
-
به‌رهه‌م هێنانی
فیلم له‌سه‌ر ژیانی قوربانییه‌کان به‌گوێره‌ی هه‌ل و مه‌رجی هونه‌ریی
نوێ
-
نووسین و
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شایه‌تی قوربانییه‌کان به شێوه‌یه‌کی زانستی
بێلایه‌ن .
ده‌زگای یاده‌وه‌ری
عێراق پابه‌نده به مێتۆدی بێلایه‌نی زانستییه‌وه‌و ، وه‌ک به‌شێک له‌هێڵی
گشتی و چه‌سپاوی کارکردنی ، هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو شایه‌تییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی
به‌ڵگه‌نامه‌یی و ورد تۆمار بکات . ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ک
له‌سه‌رچاوه‌کانی مێژووی عێراق و بخرێته به‌رده‌م توێژه‌ره‌وان و پسپۆران
. ئه‌مه جگه له‌به‌جێهێنانی ئامانجی ده‌زگا که ئه‌ویش دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی
ئه‌وه‌یه وا ڕوویدا ، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی کولتوری مرۆڤ که ڕیًَز له
مرۆڤ بگرێت .

مقابلة مع "تيمور"
احد الناجين من عملية الانفال
مێژووی زاره‌کی بینراو ( التفاصيل)
