ده‌زگای یاده‌وه‌ری عێراق که
ئۆفیسه‌که‌ی له به‌غدایه ، به‌رهه‌می
پڕۆژه‌ی توێژینه‌وه‌و
دۆکویمێنتکردنی عێراقییه ، که
که‌نعان مه‌کییه له یاڵی 1992
له به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست له‌زانکۆی هارڤارد
دایمه‌زراند .له‌مانگی ته‌شرینی
یه‌که‌می ساڵی 1991 و دووای دامه‌زراندنی
ناوچه‌ی دژه فڕین له‌کوردستانی
عێراق مه‌کییه بۆ بینینی ئه‌و هه‌موو
شه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامانه‌ی وا
ڕاپه‌ڕیوه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ردا
گرتبوو سه‌فه‌ری کرد بۆ کوردستان
. له‌هه‌مان کاتیش‌دا مه‌کییه
هاوده‌میی فیلمکاریًکی له BBC
کرد‌و به‌هه‌ردولا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیان
ده‌رباره‌ی پڕۆژه پاکتاکارییه‌کانی
حکومه‌ت دژی کورد له‌ژێر
ناونیشانی " ئه‌نفال " دا ئه‌نجام
دا . جێگی ئاماژه‌یه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی
ده‌سیتان به‌سه‌ردا گیرا ڕۆڵیًکی
باشیان له‌به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی
ئه‌و ڕاپۆرته‌دا گێڕا .
له‌ساڵی 1993 پارتی دیمکراتی
کوردستان به‌شێکی زۆری ئه‌و به‌ڵگونامانه‌یان
نارده ئه‌مریکا و ، له‌وێش هه‌موو
سندوقه کۆنه‌کانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه
که‌له ته‌خته‌دار دروست کرابوون
، ( 1.842 ) سندوقی کارتۆنی تایبه‌تییان
بۆ ئاماده‌کران و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه
ئۆریژیناڵه عێراقییه‌کانی تێخران
، ئه‌مه جگه له کاسێت و نه‌خشه
و وێنه‌ی فۆتۆگرافی .
ئه‌مه‌ش داده‌نرێت به‌مه‌زنترین
ئاماری نوسراوه عێراقییه‌کان که
بتوانرێت پیشانی خه‌ڵک بدرێت .
دووای گه‌یشتنیان به‌ئه‌مریکا ئه‌و
به‌ڵگه نامانه خرانه سه‌ر
سیسته‌می دیجیتاڵ و ئاماده‌کردنیان
له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌وانی وزاره‌تی
به‌رگرییه‌وه بوو ، دووای ئه‌وه‌ش
خرانه به‌رده‌ستی ڕێکخراوی مافی
مرۆڤ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که
ئۆفیسه‌که‌ی له‌واشنتۆنه و
ناسراوه به ( میدڵ ئیست ۆوچ )
له پێناو به‌رهه‌م هێنانی کتێبێک
به‌ناونیشانی ( ژینۆسید له عێراق
و په‌لاماری ئه‌نفال بۆ سه‌ر
کورده‌کان ) که‌له‌پایزی 1993
بڵاو بوه‌وه .
له‌ساڵی 1993 پڕۆژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و
دۆکویمێنتکردنی عێراقی IRDP له‌زانکۆی
هارڤارد هه‌ڵسا به‌پێشخستنی
پلانێک بتوانێت ئه‌رشیفێکی وا
پێکبهێنێت که کارئاسانیی پاراستن
و ڕێکخستنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه
به‌شیًوه‌یه‌کی وه‌ها بێت کاری
توێژینه‌وه‌ی درێژخایه‌ن ئاسان
بکات .ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش وا
گوازرانه‌وه بۆ ئه‌مریکا وا
ڕیًککه‌وت ببنه ناواخنی ئه‌م ئه‌رشیفه
.
به‌سوود وه‌رگرتن له‌بڕێک یارمه‌تی
له‌لایه‌ن ده‌زگای " برادلی " ئه‌مریکییه‌وه
و ماڵی نیشتمانی بۆ دیموکراسیه‌ت
، پڕۆژه عێراقییه‌که ده‌ستی به‌ئیشی
خۆی له‌به‌راوردکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان
کرد. به‌شێکی بچووکیش له‌و به‌ڵگه‌نامانه
موڵکی مه‌کییه خۆی بوون که‌له‌ئه‌نجامی
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کۆچکردووه
عێراقییه‌کاندا کۆی کردبوه‌وه .
له 21/8/1994 "کلیبن بیل" سه‌رۆکی
کۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کۆنگره‌ی
پیران له نامه‌یه‌کدا به مه‌کییه
ده‌ڵێت که‌وا سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕااست له‌زانکۆی
هارڤارد کۆمه‌ڵێک CD وه‌رده‌گرێت
که بریتین له‌وێنه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی
ئه‌منی عیًراق که‌وا له‌سه‌ر شێوه‌ی
دیجیتاڵ له‌به‌رده‌ستی کۆمه‌ڵه‌که‌دایه
.
له ساڵی 1998 کۆمه‌ڵه‌ی کاروباری
ده‌ره‌وه‌ی کۆنگره‌ی پیران ئه‌و
CD یانه ، که ژماره‌یان 176 بوو
بۆ پڕۆژه‌ی لێکۆلِینه‌وه‌و
دۆکویمێنتکردنی عێراقیی نارد ز به‌مه‌ش
هه‌نگاوی یه‌که‌می کاره‌که ده‌ستی
پێ‌کرد .
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پڕۆژه‌ی
دۆکویمێنتکردنی عێراقی به‌بێ
دووباره‌کردنه‌وه ، ئه‌و کاره
سه‌ره‌کییه‌ی وا وزاره‌تی به‌رگری
و میدڵ ئیست ۆوچ پێی هه‌ڵسان
فراوان ده‌کات . ئامانجی پڕۆژه‌که‌ش
زیادکردنی ناواخنه ئه‌سڵییه‌کانی
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یه و
تیایاندا ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌ستی
مه‌کییه خۆیدان و له‌کتیًبی "
توند‌و تیژی و بێده‌نگی " دا به‌کاری
هێنان.
له‌ڕێگای په‌ویه‌ندییه‌کانی مه‌کییه‌وه
وا ئومێد ده‌کرێت به‌شێکی تر له‌و
به‌ڵگه‌نامانه‌ی وا له‌کوردستانن
و نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌مریکا له
ئه‌نجامدا بخرێنه ناو ئه‌م ئه‌رشیفه‌وه
.