|
که‌نعان مه‌کییه
له‌دایک بووی به‌غدایه
و بۆ خوێندنی ئه‌ندازه‌کاری مه‌ده‌نی له MIT
چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق وهه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ش
په‌یوه‌ندی کردووه به دامه‌زراوه‌ی مه‌کییه
بۆ بنیاتنان و پرۆژه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
. له‌ساڵی 1981 ئه‌ندازه به‌جێده‌هێڵێ و خۆی
ته‌رخان ده‌کات بۆ نووسینی کتێبێک به‌ناونیشانی
( کۆماری ترس : سیاسه‌تی نویًی عیًراق) ئه‌م
کتیًبه له‌ساڵی 1989 بڵاو بوه‌وه‌و له‌دووای
داگیرکردنی کوێت له‌لایه‌ن ڕژێمی عێراقه‌وه
یه‌کێ بوو له‌و کتێبانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی لێ
فرۆشرا . مه‌کییه چه‌ند کتیًَبێکی تری هه‌یه
له‌وانه ( ڕووخساری ئاکارساز ) که چه‌ند
وتارێک له‌سه‌ر جوانی وناشیرینی ده‌سه‌ڵات له‌خۆده‌گریًت
. هه‌روه‌ها کتیًبی ( توند‌و تیژی و بیًده‌نگی
؛ شه‌ڕ، سته‌مکاری ، بوژانه‌وه‌و جیهانی عه‌ره‌بی
) ، ئه‌مه‌یان خه‌ڵاتی " لایۆنێل گۆلبرت " ی
بۆ باشترین کتیًب له‌بواری په‌یوه‌ندییه
گشتییه‌کاندا به ئینگلیزی وه‌رگرت .
مه‌کییه له‌ژیًر ناوی " سمیر الخلیل " دا بۆ
ڕۆژنامه‌کانی ( الحیاه و نیوۆرک تایمز ، هه‌روه‌ها
بۆ نیوۆرک بۆ پیداچوونه‌وه‌ی کتیًب و تایمی له‌نده‌نی
) نووسیوه . له دیسامبه‌ری 1992 دا بانگێشه‌ی
بۆ کۆنفراسێک له‌کوردستان کرد و تیایدا نوێنه‌رایه‌تی
مافی مرۆڤی له‌ناو به‌رهه‌ڵستکاری عێراقیدا
کرد . به‌شداری له‌به‌رهه‌م هێنانی چه‌ند
فیلمێک کردوه و گرنگترینیان له‌سه‌ر کوشتنی
به‌کۆمه‌ڵ بوو له‌کوردستان . له‌ساڵی 1992 خه‌ڵاتی
(ئه‌دوارد ئار مۆرۆ )ی وه‌رگرت وه‌ک پاداشت بۆ
ئه‌و ڕرڵه‌ی له‌و فیلمه‌دا که ناونرا به‌باشترین
فیلم له‌بواری په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کاندا
. یه‌کێک له‌کتێبه‌کانی تری به‌ناونیشانی ( شه‌ڕ
له پێناو دیموکراسیدا ) له‌ساڵی 2003 له‌لایه‌ن
هاربه‌رگۆڵنز بڵاو کرایه‌وه.
|